کوردستانی

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێ ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاریش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێ ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاریش ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا- 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كه‌مێك ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیدا روونیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبه‌ینێ سێشەممە   ۲۱ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەناو شاری سلێمانی لەسنووری مەڵبەندی 10 و لەگەرەکەکانی راپەرین  دابەشدەکرێت و لەدەرەوی شاری سلێمانیش لە سنووری قەزای رانیە و قەزای دەربەندیخان دابەشده‌كرێت. 

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.
Qaiwan
Qaiwan