کوردستانی

دوا زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌ میدیایی و په‌رله‌مانییه‌كانی عیراق دوا زانیارییان سه‌باره‌ت به‌ ناردنی 700 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوودا به‌غدا به‌ وه‌فدی دارایی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، 700 ملیار دیناره‌كه‌ به‌هۆی بێ پاره‌یی به‌غداوه‌ دواكه‌وتووه‌. 

به‌گوێره‌ی میدیای عیراقیی، وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ناردنی بڕی 700 ملیار دیناره‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێده‌چێت له‌ رۆژی دووشەممەدا بێت، ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، بەغدا بەردەوام دەبێت ناردنی 700 ملیار دینار وەکو قەرز بۆ هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
 

Qaiwan
Qaiwan