کوردستانی
وه‌زیری دارایی وه‌ڵامی پرسیاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانی سه‌رچاوه میدیایی و په‌رله‌مانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق سه‌باره‌ت به ناردنی 700 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی عیراق وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دایه‌وه.
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق، كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدێكی باڵای عیراقییدا به‌شداره له كۆنگره‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا له ئیمارات (كۆپ28)، وه‌ڵامی په‌یامنێرانی نه‌دایه‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو له كۆنگره‌كه‌دا پرسیار له وه‌زیری دارایی عیراق ده‌كات: مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانن پاره‌یان بۆ بنێریت؟ به‌ڵام ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق به ئاماژه‌ی ده‌ستیی ده‌ڵێت هیچ شتێك له‌و باره‌وه ناڵێم و وازی لێبهێنه.
وه‌ڵامی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق بۆ په‌یامنێری رووداو و سه‌باره‌ت به مووچه، لای به‌شداربووانی كوردیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان نوسیوه، ده‌ستخۆشییان له ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق كردووه و پێیانوایه، كورد به‌هۆی داواكردنی مووچه‌وه له به‌غدا، سه‌نگ و قورسایی خۆی كه‌مكردووه‌ته‌وه.