کوردستانی

وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان رادەگەیەنیت.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین و له‌ئێستادا له‌ دواقوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیانداین بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan