ئابووری
نرخى دۆلار به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه به‌راورد به كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 153 هه‌زار دیناربوو".
هه‌روه‌ها وتى "له‌كاتى داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار و 900 دینار به‌رزبووه و دواتر بۆ 153 هه‌زار و 600 دینار دابه‌زى".
شایه‌نى باسه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وامه له فرۆشتنى دۆلار به 132 هه‌زار دینار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان.
ه،ع