ئابووری
دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له دوو هه‌فته‌ى رابردوو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.
جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت، له‌كاتێكدا بانكى ناوه‌ندى ئه‌مڕۆ بڕێكى زۆر دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه خستووه‌ته بازاڕه‌وه".
هه‌روه‌ها وتى "نرخى 100 دۆلار به 154 هه‌زار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت".
شایه‌نى باسه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عێراق زیاتر له 212ملیۆن دۆلارى خسته بازاڕه‌وه و له‌و بره‌یه‌ش 24 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاشبوو.
ه،ع