ئابووری
هاوپه‌یمانان بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌یان بڕى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سه‌ربازى رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان به‌شێكى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان بڕیووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان.
بابه‌كر زێبارى، راوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن و خۆشیان باسیان لەوە کردووە کە لە عێراق دەمێننەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "به‌شێكى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بڕدراوه، به‌ڵام کەمکردنەوەی بەشە بودجەی پێشمەرگە ھیچ پەیوەندییەکی بە چاکسازییەوە نییە، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و بەپێی بەرنامەی دیاریکراو بە بێ دواکەوتن پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت".
شایه‌نى باسه، له‌دواى شه‌ڕى داعش، هاوپه‌یمانان مانگانه به‌شێكى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كه‌ن و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌كاریده‌هێنێت.
ه،ع