ئابووری

حكوومه‌ت: 219 ملیۆن لیتر نه‌وتمان دابه‌شكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكوومه‌ت: 219 ملیۆن لیتر نه‌وتمان دابه‌شكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 219 ملیۆن لیتر نه‌وتمان به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكردووه‌.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "له‌ سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى ساڵى رابردوو هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 219 ملیۆن لیتر نه‌وتمان به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكردووه‌ و سه‌رو یه‌ك ملیۆن خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌و نه‌وته‌ى حكوومه‌ت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شى ده‌كات 200 لیتره‌و نرخه‌كه‌شى 103 هه‌زار دینار بۆ ناو شارو 104 هه‌زار دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan