ئابووری
بڕیارى هه‌رزانبوونى نان و سه‌مون جێبه‌جێكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیارى هه‌رزانبوونى نان و سه‌مون خرایه بوارى جێبه‌جێكردن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌رزانبوونى نان و سه‌مونى ده‌ركرد، له ئه‌مڕۆوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌پێى بڕیاره‌كه نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان 10 نان و سه‌مون ده‌كه‌ن به هه‌زار دینار به‌و كێشه‌ى بۆیان دیاریكراوه، له‌به‌رانبه‌ردا نرخى كاره‌بایان بۆ ده‌كرێت به نیوه و ئاردى بازرگانییان بۆ هه‌رزان ده‌كرێت".
شایه‌نى باسه، هه‌رزانبوونى نان و سه‌مون له هه‌ولێر ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ زیاتر له 600 نانه‌وا و سه‌مونخانه مانگرتنیان راگه‌یاند و كاریان نه‌كرد.
ه،ع