ئابووری

نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو نرخى نه‌وتى ماڵان به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌، له‌ ئێستادا نرخه‌كه‌ى له‌بازاڕدا دابه‌زیووه‌.

به‌رهه‌م عه‌لى، نه‌وتفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى نه‌وتى ماڵان مانگى رابردوو یه‌ك به‌رمیلى به‌ 170 هه‌زار دیناربوو، تا به‌رده‌مى ماڵى ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌وته‌كه‌ى ده‌كڕى 175 هه‌زار دینار ده‌كه‌وت".

وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى نه‌وت به‌سه‌ر زۆربه‌ى خێزانه‌كان دابه‌شكرا، هاوكات كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌رى، ئێستا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به‌غدا كه‌ باشترین جۆره‌ به‌ 150 هه‌زار دیناره‌".

شایه‌نى باسه‌، به‌غدا بڕیاریداوه‌ نه‌وت بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و به‌رمیلى به‌ 50 هه‌زار دینار دابه‌ش بكات به‌سه‌ر هاووڵاتییان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان