ئابووری
بۆ مانگى ره‌مه‌زان چوار ماده‌ى نوێ دابه‌شده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند، بۆ مانگى ره‌مه‌زان چوار ماده‌ى نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق هاتووه "ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له مانگى ره‌مه‌زان به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شبكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار ماده‌ى نوێ ده‌درێنه هاوڵاتییان كه تایبه‌تن به مانگى ره‌مه‌زان".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و مادانه پێكدێن له مه‌عكه‌رۆنى و نیشاسته‌و شيعرى و ئاردى سفر و له مانگى ره‌مه‌زان ده‌درێنه هاوڵاتییان".
شایه‌نى باسه، ره‌مه‌زانى ساڵى رابردوو له به‌شه‌خۆراك هێلكه به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكراو ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هێلكه‌كانى به‌روارى دروستكردنیان له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆربه‌یان شكابوون.
ه،ع