ئابووری
بانكى ناوه‌ندى بازاڕى پڕكرد له دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى، بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌دان ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه، هاوكات به‌شێكى ئه‌و پاره‌یه به‌شێوه‌ى كاشبوو.
بانكى ناوه‌ندى عێراق له مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى، بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نزیكه‌ى 230 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و كاش به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان فرۆشتووه.
له‌و بڕه‌ى كه فرۆشراوه "206 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه بووه، 22 ملیۆن دۆلاریشى به‌شێوه‌ى كاش بووه".
شایه‌نى باسه، هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار بۆ 135 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت".
ه،ع