ئابووری

نانه‌واكانى سلێمانى: 10 نان ناكه‌ین به‌هه‌زار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نانه‌واكانى سلێمانى: 10 نان ناكه‌ین به‌هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا، نانه‌واكانى سلێمانى ئاماده‌نین 10 نان بكه‌ن به‌ هه‌زار دینار، له‌ كاتێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه‌ 10 نان و سه‌مون بكرێت به‌ هه‌زار دینار.

ئوسامه‌ سه‌ردار، خاوه‌نى نانه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "قورساییه‌كى زۆر له‌سه‌ر نانه‌واخانه‌كان و سه‌مونخانه‌كان هه‌یه‌ به‌هۆى گرانى غاز و پێویستییه‌كانى تر، هاوكات هه‌موو نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان له‌ كرێدان، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ قورسایی هه‌بێت له‌سه‌ریان، بۆیه‌ بڕیارى كردنى 10 نان و سه‌مون به‌ هه‌زار دینار ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر ته‌واوى كه‌لوپه‌لو و پێویستییه‌كانى وه‌ك غاز و كاره‌با و ئارد به‌ هاوكارى له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ بۆ ئێمه‌ دابینبكرێت ئه‌وه‌ شتێكى باشه‌، به‌ڵام له‌وكاته‌دا ناچینه‌ ژێر بارى ئه‌و بڕیاره‌ و هیچ نانه‌وایه‌كیش 10 نانى نه‌كردووه‌ به‌ هه‌زار دیناره‌، بگره‌ هه‌شت نانیش له‌سه‌ر نانه‌واكان قورساییه‌".

پێشتریش وته‌بێژى نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان رایگه‌یاند "ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندى هه‌رزانكردنى نان نابن و قورساییه‌كى زۆر له‌سه‌ر شایانه‌ و بگره‌ شه‌ش نانیش بۆ ئه‌وان هێشتا قورساییه‌".

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوبه‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاره‌ له‌ دوو رۆژى رابردوو چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن، نرخى كاره‌با بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ نیوه‌، هاوكات ئاردیش به‌ نرخى هه‌رزان له‌ ئاردى بازرگانى بۆ نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان دابین ده‌كرێت".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، پرسى هه‌رزانكردنى نان و سه‌مون نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى نانه‌واو سه‌مونخانه‌كانى هه‌ولێرى لێكه‌وته‌وه‌ و له‌ خۆپیشاندانێكدا، ئیدریس مه‌سعود كه‌ پیشه‌ى نانه‌وایه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر حكوومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌ولێرو به‌هۆیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، رۆژى پێشتریش زیاتر له‌ 600 نانه‌واى هه‌ولێر مانیانگرت و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستگیركران.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان