ئابووری

رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای ده‌كات، رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌ كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بێت.

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق  له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "رێككه‌وتن كراوه‌، كاتێك هه‌مووارى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ هاته‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرفتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی پێبێت".

شایه‌نى باسه‌، له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق، پشكى هه‌رێمى كوردستان مانگانه‌ به‌ تریلیۆنێك و 300 ملیار دینار خه‌مڵێندراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى زۆرى له‌سه‌ر بووه‌، به‌غدا پشكى هه‌رێمى نه‌ناردو  له‌ به‌رانبه‌ردا ساڵى رابردوو مانگانه‌ 700 ملیار دینارى به‌شێوه‌ى قه‌رز ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرد.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان