ئابووری
توركیا كێڵگهیهكى نه‌وتى بۆردومانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، سوپاى توركیا چه‌ند گوندێكى سه‌ر به شارى دێركى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا بۆردومان كردووه كه كێڵگه‌ى نه‌وتى عوده‌ى تیایه.
به‌پێى هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كان "سوپاى توركیا ئه‌و چه‌ند ناوچه‌ى به ئامانج گرتووه له رۆژئاواى كوردستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێڵگه‌ى نه‌وتى عوده‌ى تیایه و زیانێكى زۆریش به‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كه كه‌وتووه".
تا ئێستا به‌رپرسانى رۆژئاوا زیانه گیانى و ماددیه‌كانى ئه‌و بۆردومانه‌ى شه‌وى رابردوویان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
شایه‌نى باسه، له‌ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌وه جارى سێیه‌مه توركیا كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كوردستانی سووریا بۆردومانده‌كات، بۆ دووهمجاریشه ئه‌و كێڵگه‌يه بۆردومان ده‌كرێن.
ه،ع