ئابووری
وته‌بێژى كاره‌با: تواناى پێدانى شه‌ش كاتژمێر كاره‌بامان هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، رۆژانه له‌نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاووڵاتییان.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌شێوه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، به جۆرێك ئێستا خواستى كاره‌با بۆ حه‌وت هه‌زار مێگاوایت زیادیكردووه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان له باشترین كات چوار هه‌زار مێگاوایته".
وتیشى "ئه‌گه‌ر له نیوه‌ى دووه‌مى مانگى دوانزه پله‌كانى گه‌رما زیاتر دابه‌زن، ئه‌وكات پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با به هاووڵاتییان زیاتر كه‌مده‌بنه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "قه‌رزه‌كانى سه‌ر كاره‌با له سه‌روى تریلیۆن دیناره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پاره‌ى كاره‌با بده‌ن ده‌توانرێت به‌رهه‌مهێنان زیاتر بكرێت".
ه،ع