ئابووری

ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى دوكان.

كۆچه‌ر جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، هاوكات بارینى رێژه‌یه‌كى باشى باران له‌ سنورى دوكان، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزبێته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مساڵ تا ئێستا له‌ دوكان زیاتر له‌ 200 ملم باران باریووه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ 63 سانتیمه‌تر به‌رزبێته‌وه‌، چاوه‌ڕێى دابارینێكى باش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئاوه‌كه‌ زیاتر بكات".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى 2019 به‌نداوى دوكان دواین ده‌یان ساڵ سه‌رڕێژى كرد و به‌هۆیه‌وه‌ بێڵ ماوسه‌كه‌ى پڕبوو.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان