ئابووری
ئارد هه‌رزان بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزان بووه، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو یه‌ك فه‌رده گه‌یشته 25 هه‌زار دینار.
ئه‌كره‌م سابیر، بریكارى فرۆشتنى ئارد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك زۆر هه‌رزانبووه و ئێستا یه‌ك فه‌رده به 18 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتییانى ده‌كڕین".
باسى له‌وه‌شكرد "ههرزانبوونهكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاردى بازرگان‌یش هه‌رزانبووه، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى مانگانه‌ى هاوڵاتییان وایكردووه خواستى كه‌مى له‌سه‌ربێت و خستنه‌ڕوو زیاتره، ئه‌وه‌ش نرخه‌كه‌ى زیاتر هه‌رزانكردووه".
وتیشى "پێش چه‌ند مانگێك ئاردى به‌شه‌خۆراك فه‌رده‌ى به 25 هه‌زار دینار بوو".
شایه‌نى باسه، حكوومه‌تى عیراق 45 رۆژ جارێك ئاردى به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش ده‌كات.
ه،ع