ئابووری
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم: داواى گۆشته هه‌رزانه‌كه‌مان كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، داوایان له به‌غداكردووه بۆ ئه‌وه‌ى گۆشته هه‌رزانه‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستانیش بنێرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داوایان له به‌غداكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆشته هه‌رزانه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرن و به هاوڵاتییان بفرۆشرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشته‌ى بۆ ناردین چۆن هاوڵاتییان بتوانن به‌ده‌ستى بهێنن، له ئێستادا له چه‌ندین ناوچه‌ى عێراق ئه‌و گۆشته دابین كراوه بۆ هاوڵاتییان".
وتیشى "نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانه و كیلۆى 4500 دیناره، له ماركێت و شوێنه‌كان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیی بتوانێت بیكڕێت".
له ماوه‌ى ساڵى رابردوو، وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بڕیاریدا گۆشتى هه‌رزان به‌نرخى پاڵپشتیكراو بۆ هاوڵاتییان دابین بكات.
ه،ع