ئابووری

كه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاریدا پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، پێده‌چێت وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵى پێ دابه‌ش ده‌كات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت كه‌ بڕه‌كه‌ى 615 ملیار دیناره‌، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ریه‌تى له‌و بڕه‌ داهاته‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستیدایه‌ هى مانگه‌كانى رابردوو، بیخاته‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى به‌غداو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى پێ دابه‌شبكات".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "هه‌رێمى كوردستان به‌نیازه‌ به‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش بكات، به‌وپێیه‌ سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو، مانگى 10 و 11  و12، ده‌چێته‌ سه‌ر پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران"

هه‌روه‌ها "به‌غدا تا دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى عیراق پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێرێت، به‌و پێیه‌ ناردنى پاره‌كه‌ له‌ دواى 20ى مانگه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا گرفتى پاره‌ى كاش و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌بێت ناردنى پاره‌كه‌ زیاتر دواده‌كه‌وێت".

"ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات و حكوومه‌تیش كێشه‌ى كه‌مى داهات دروستبكات به‌بیانوى نه‌بوونى پاره‌، ئه‌وا دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و ده‌چێت مانگى شوبات، چونكه‌ هه‌رێم پێویستى به‌ زیاتر له‌ 900 ملیار دیناره‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى یه‌ك مانگ، ئه‌گه‌ریش گرفتى داهات نه‌بێت له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت له‌ كاتى هاتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا".


ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان