ئابووری
بانکی ناوەندیی عیراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە بە دینار بیدەنەوە، هەروەها بە بەهای فەرمیش قەرزەکە بدەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی کانونی دووەمی 2024 لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە شەشی ساڵی 2024 کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکەکان کراوە رێگە بەو کەسانە دەدرێت کە لە بانکە تایبەت و حکومییەکان بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، قەرزەکانیان بە دیناری عێراقی و بەپێی بەهای فەرمیی بانکی ناوەندیی بیگەڕێننەوە کە نرخی 100 دۆلار 132 هەزار دینارە".
ئاماژە بەوەکراوە "رێگە بە بانکەکان دەدرێت قەرزەکانیان بە دراوی بیانی بدەن بە قەرز وەرگرەکان، ئەوانەی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە دەتوانن بە هەمان دراو قەرزەکەیان بدەنەوە".
س،ر