ئابووری
دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد به‌راورد به كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌یانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 152 هه‌زارو 300 دیناربوو، به‌ڵام ئێواره له كاتى داخستنى بازاڕ بۆ 152 هه‌زار و 750 دینار به‌رزبووه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لهمهزادى رۆژانه‌ى خۆى، بانكى ناوه‌ندى زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه.
ه،ع