ئابووری

حكومه‌تى هه‌رێم زه‌نگى دواخستنى مووچه‌ى لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم زه‌نگى دواخستنى مووچه‌ى لێدا


مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى ناردنى 618 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستاندا، وته‌بێژى حكومه‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وتى، ئه‌و پاره‌یه‌ زۆر كه‌مه‌ و به‌شى مووچه‌ ناكات.

شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و قسه‌ى وته‌بێژى حكومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌ ناڕاسته‌وخۆ به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵێت دابه‌شكردنى مووچه‌ چه‌ند رۆژێكى پێده‌چێت و به‌خاوى مووچه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئاراز سابیر، شاره‌زاى ئابوورى له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ى پێوه‌ دیاره‌ كه‌ زه‌نگى دواخستنى مووچه‌ى لێداوه‌ و به‌ خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانى وتووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌مه‌ و ناتوانرێت به‌خێرایی مووچه‌ دابه‌شبكرێت".

وتیشى "ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیانوو بۆ كه‌مى پاره‌كه‌ بهێنێته‌وه‌، ماناى وایه‌ له‌كاتى ناردنى پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى 618 ملیار دیناره‌، وه‌زاره‌تى دارایی به‌ لستێكى دورودرێژ و چه‌ند رۆژه‌ جا ده‌توانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات له‌كاتێكدا ساڵى رابردووش سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران فه‌وتاوه‌ و ئێستا بۆ 40 رۆژ ده‌ڕوات مووچه‌ له‌واده‌ى خۆى دواكه‌وتووه‌".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان