ئابووری
190 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خۆیان له هه‌ژمارى من تۆماركردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ى 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خۆیان له هه‌ژمارى من تۆماركردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له كۆتایی دایه و تا ئێستا 190 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خۆیان له‌و پرۆژه‌یه تۆماركردووه".
باسى له‌وه‌شكردووه "زیاتر له شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كارتی بانكییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و مانگی ڕابردووش نزیكه‌ی سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ڕێی هه‌ژماری منه‌وه مووچه‌یان وه‌رگرتووه".
وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو نزیكه‌ی 50 ئامێری ڕاكێشانی پاره (ATM) له شاری هه‌ولێر هه‌ن، پێنج بانكی تایبه‌ت به‌شدارن له پرۆسه‌كه كه بریتیین له بانكی جیهان، بانكی ئاشوور، بانكی ئه‌هلیی عێراقی، RT bank و bbac bank كه سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانیان تێدایه و له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كراون.
ه،ع