ئابووری
بانكى ناوه‌ندى بازاڕى پڕ له دۆلاركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه و دۆلارى كاشیشى زیادكرد.
بانكى ناوه‌ندى عیراق له مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه " زیاتر له 208 ملیۆن دۆلارى خستوه‌ته بازاڕه‌وه، له‌و بڕه‌یه 181 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه بووه، هه‌روه‌ها 27 ملیۆن دۆلاریشى به‌شێوه‌ی كاش بووه".
به‌پێى مه‌زاده‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، بانكى ناوه‌ندى عیراق دۆلارى كاشى به‌رزكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له ماوه‌ى رابردوو له نێوان 10 بۆ 20 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش خستوه‌ته بازاڕه‌وه.
پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌تى عیراق كارگه‌رییان له‌سه‌ر به‌هێزى بازاڕى دینار هه‌بووه و له داهاتوویه‌كى نزیكدا 100 دۆلار بۆ 135 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت.
ه،ع