ئابووری
ئاگرین عه‌بدوڵا: 462 كیلۆمه‌تر رێگا قیر كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ساڵى رابردوو زیاتر له 460 كیلۆمه‌تر رێگا قیركراوه و چاككراوه و چه‌وڕێژكراوه.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ماوه‌ى ساڵى رابردوو، به سه‌دان پرۆژه‌ى رێگاوبان له هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكان جێبه‌جێكراوه و به بودجه‌ى نزیكه‌ى 17 ملیار دینار".
هه‌روه‌ها وتى "ئه‌و پرۆژانه له‌بوارى رێگاوبان و قیر و چاككردنى رێگاكان و چه‌وڕێژ، كۆى ئه‌و پرۆژانه توانراوه 462 كیلۆمه‌تڕ رێگا قیر بكرێت و چاكبكرێت و بخرێنه خزمه‌تى هاوڵاتییان".
وتیشى "چه‌ندین پرۆژه‌ى تر‌ى گرنگ له بوارى رێگاوبان هه‌یه و له ئێستادا له كاردان، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیژى گرنگ هه‌یه له نێوان شاره‌كان ئه‌وانیش به‌رده‌وام كاریان تێدا ده‌كرێت".
ه،ع