ئابووری

چه‌ندین مانگه‌ له‌ به‌شه‌خۆراك فاسۆلیا دابه‌ش نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ندین مانگه‌ له‌ به‌شه‌خۆراك فاسۆلیا دابه‌ش نه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و ماددانه‌ى كه‌ له‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر هاوڵاتییان، یه‌كێك له‌ ماده‌كانى فاسۆلیایه‌ كه‌ ساڵى رابردوو ته‌نها سێجار له‌ به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێك له‌ ماده‌كانى به‌شه‌خۆراك فاسۆلیایه‌، به‌ڵام چه‌ند مانگێك جارێك ئه‌و مادده‌یه‌ له‌به‌شه‌ خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت و له‌ناو ماده‌كاندا هه‌یه‌".

وتیشى "فاسۆلیاكه‌ زۆر باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو به‌شه‌خۆراك هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و مادانه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ به‌غدا بۆمان ده‌نێرێت، هه‌رچیمان بۆ بنێرن ئه‌وه‌ ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتییان، بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیش، فاسۆلیا له‌ناو ماده‌كانى نییه‌.".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو كه‌ ده‌ به‌شه‌خۆراك درایه‌ هاوڵاتییان، ته‌نها سێجار فاسۆلیاى تێدابوو، ئه‌مساڵیش بۆ مانگى یه‌ك فاسۆلیا له‌ناو به‌شه‌خۆراكى نییه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان