ئابووری

دۆلار هاڕه‌ى گه‌وره‌ى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار هاڕه‌ى گه‌وره‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى ئه‌مریكى دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "نرخى 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 250 دینار دابه‌زى به‌ پاره‌ى جۆرى 25 هه‌زارى".

به‌پێى رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى عیراق، پێشبینى ده‌كرێت له‌ رۆژانى داهاتوو نرخى 100 دۆلار بێته‌ خوار 150 هه‌زار دینار.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan