ئابووری
دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد.
كه‌مال عه‌لى، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " له سێ رۆژى رابردوو له كۆگاكانه‌وه ماده‌كانى به‌شه‌خۆراك كه له به‌غداوه گه‌یشتبوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر بریكاره‌كانى خۆراك".
باسى له‌وه‌شكرد "ماده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ مانگى یه‌ك پێكدێن له شه‌كر و برنج و رۆن و نیسك و له‌تكه‌نۆك و دۆشاو و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
شایه‌نى باسه، ساڵى رابردوو به‌شه‌خۆراكى ده مانگى هاوڵاتییان دابه‌شكرا.
ه،ع