راپۆرت

گەندەڵییەکانی وڵاتی چین، سوپای ئەو وڵاتەی ناچار بە فێڵکردن کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەندەڵییەکانی وڵاتی چین، سوپای ئەو وڵاتەی ناچار بە فێڵکردن کردووە
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

ناوەندی هەواڵگریی ئەمەریکا ئاماژە بەوەدەدات، مووشەکەکانی چین کەموکوڕییان تێدایە، ئەمەش وایکردووە سەرۆکی چین سوپای وڵاتەکەی پاکتاوبکاتەوە.
 
 ناوەندی هەواڵگری ئەمەریکا رایگەیاند "پاکتاوکردنی سەربازی لەلایەن شی جی پینگ، سەرۆکی چینەوە دوای ئەوە دێت کە دەرکەوت گەندەڵییەکی زۆر و رێگری هەیە بۆ مۆدێرنکردنی سوپای چین و پرسیاری زیاتری دروست کردووە لەسەر توانا سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتە".
 
 گەندەڵییە زۆرەکانی ناو هێزە مووشەکییەکانی سوپای چین و بنکەی پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە وای کردووە کە لێپرسراوانی ئەمەریکا پێیان وایە کە سەرۆکی چین کەمتر بیر لە کردەوەی سەربازی بکاتەوە.
 
 ئەمەریکا بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ چەند نموونەیەک کردووە و دەرکەوتووە کە سوپای چین لە بری سوتەمەنی بۆ مووشەکەکانی ئاوی بەکار هێناوە، ئەمەش گرفتی بۆ مووشەکەکان دروست کردووە لە کاتی تاقیکردنەوەیاندا.
 
 هەروەها هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشداوە، گەندەڵییەکانی سوپای چین بووەتە هۆی دابەزاندنی متمانەی بەرگری ئەو وڵاتە، بە تایبەتی کاتێك باس لە توانای مووشەکی دەکرێت، هەروەها زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا  لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە پرسی گەندەڵی بووەتە هۆی ئەوەی کە چەندین بەرپرسی بەرگری ئەو وڵاتە بخاتە تەڵەوە، ئەمەش وا لێکدەدرێتەوە کە گەورەترین سەرکوتکردنی سوپای چین بێت لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
 
 لە هەمان کاتدا لە دوای هەڵسەنگاندنەکەی ئەمەریکا ئەوە روونبووەتەوە کە سەرۆکی چینی بەهۆی ئەم پاکتاوکردنەوەوە لاواز نەبووە، بەڵکو ئەم هەنگاوە بۆ دەرکردنی بەرپرسە باڵاکانە و نەهێشتنی گەندەڵییە، لە کۆتاییدا ئامادەکردنی سوپای چینە بۆ جەنگی درێژخایەن.
 
 وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی هیچ جۆرە لێدوانێکی نەدا سەبارەت بە هەواڵگری وڵاتەکەی، بەڵام دارێژەرانی سیاسەتی ئەمەریکا لە لاوازی دەزگا هەواڵگرییەکان بێ ئومێدبوون.
 
 تا ساڵی 2027 سەرۆکی چین ئامانجێتی کە هێزی سەربازی بگۆڕێت بۆ هێزێکی مۆدێرن بۆ ئەم مەبەستەش ملیارەها دۆلاری تەرخانکردووە، ئامانجی ئەمەش بەرزکردنەوەی توانا مووشەکییەکانی سوپای وڵاتەکەیەتی کە رۆڵێکی سەرەکییان دەبێت لە داگیرکردنی تایواندا.
 
 لە ماوەی رابردوودا دەستەی باڵای یاسادانانی چین نۆ بەرپرسی باڵای سەربازی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە کە پێنج کەسیان پەیوەندییان بە هێزی مووشەکییەوە هەبووە و لایەنیکەم دوو کەسیان پەیوەندییان بەهێزی پەرەپێدانی ئامێرەکانەوە هەبووە.
 
 چەند رۆژێک پێشتر، دەزگای سەرەکی راوێژکاری سیاسی چین بە ئاشکرا سێ بەڕێوەبەری لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مووشەکی سەر بە دەوڵەت دوورخستەوە، ئەم  پاکتاوکردنە دوای دەرکردنی لی شانگفۆ، وەزیری پێشووی بەرگریی چین لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 هات کە تەنها بۆ ماوەی حەوت مانگ لەو پۆستەدا بوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد