راپۆرت
ئەو فڕۆکە جەنگیەی کە جیهان دەیەوێت بە دەستی بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
فڕۆکەی ئێف 16
فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچووکی ئەمەریکییە و دەتوانێت چەندین رۆڵ و ئەرکی جیاواز ببینێت لە بواری سەربازییدا، ئەم فڕۆکەیە توانایەکی زۆری هەیە لە شەڕی ئاسمانی و سیستەمی چەکەکەشی تێچوویەکی کەمی هەبووە کاراماییەکی بەرزی هەیە و لە بواری سەربازییدا خزمەتێکی گەورەی بە ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان گەیاندووە.
ئەم فڕۆکەیە کۆمەڵی تایبەتمەندی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تر وەکو ئەنجامدانی چەندین ئەرک و رۆڵی جیاواز, هێرشی زەمینی، شەڕی ئەلیکترۆنی، پشتگیری ئاسمانی، و باڵادەستی ئاسمانی. ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت شوێنی ئامانجەکان لە هەموو بارودۆخێکی سەختی کەش وهەوادا بدۆزێتەوە و بیانپێکێ و تەنانەت راداریش دەستنیشان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت زیاتر لە 500 میل واتا (860 کیلۆمەتر) بفڕێت و بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر فڕۆکەکانی دوژمن و بگەڕێتەوە بۆ خاڵی دەستپێکی خۆی.
ئەم فڕۆکەیە سیستەمە فڕۆکەوانیەکەی بریتییە لە سیستەمی جێگیرکردنی جیهانی و سیستەمی گەشتیاری ئینسێریال کە زۆر بە وردی دروستکراوە ، هەروەها سیستەمی کۆمپیوتەری تیایدا جێگیرکراوە کە زانیاری و فەرمانەکان دەدات بە فڕۆکەوانەکە، فڕۆکەکە ڕادیۆی UHF و VHF لەگەڵ سیستەمی نیشتنەوەی ئامێرەکانی تێدایە. هەروەها سیستەمێکی ئاگادارکردنەوە و پۆدی بەرپەرچدانەوەی هەیە کە لە دژی هەڕەشە و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی هەوا یان سەر ڕووی زەوی بەکاربهێنرێت.
ئەم فڕۆکەیە لەبەر ئەم تایبەتمەندییانەی کە هەیەتی خواستێکی زۆری لەسەرە بۆتە جێی سەرنجی کۆمەڵێ وڵات کە دەیانەوێت لە بواری سەربازییدا بەکاریبهێنن وەکو بەحرەین، میسر، پاکستان، کۆریای باشوور، تایوان، تایلەند، تورکیا، دانیمارک، یۆنان و پۆڵەندا ، هتد...
م.ف
م.ف