راپۆرت

زیانەکانی خواردنی چپسی پەتاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی خواردنی  چپسی پەتاتە
زیانەکانی خواردنی  چپسی پەتاتە 
 
ئەو خۆراکەی کە هەموو کەس حەز بە خواردنی دەکەن ئەویش خواردنی چپسی پەتاتەیە، چپسی پەتاتە لە ساڵی ١٨٥٣ لەلایەن جۆرج کرامەوە داهێنراوە. کرام چێشتلێنەرێکی ئەمەریکی/ئەفریقی بوو لە هاوینەهەواری مون لەیک لۆج لە شاری ساراتۆگا سپرینگز لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمەریکا کاری دەکرد. لە چێشتخانەکەدا سوورکراوەی فەرەنسی (پەتاتەی فەرەنسی) بەناوبانگ بوو و ڕۆژێک یەکێک لە کڕیارەکان گلەیی ئەوەی کرد کە  پەتاتە سوورکراوەکە  زۆر ئەستوورە، هەرچەندە کرام داهێنەری چپسی پەتاتەکە وەجبەیەکی تەنکتری دروستکرد، بەڵام کڕیارەکە هێشتا ڕازی نەبوو، لە کۆتایدا کرام پەتاتەکانی بە شێوەیەکی تر ئامادەکرد کە زۆر تەنک بوو بۆ ئەوەی بە چەتاڵ بخورێت، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوە بوو کە کڕیارەکە دڵخۆش بوو بەوەش چپسەکانی پەتاتە داهێنرا.
 
 چپسەکانی کرام لە سەرەتادا ناوی چپسەکانی ساراتۆگا و کرانچی پەتاتە بوو، زۆری نەخایاند لە نیو ئینگلاند خستیانە ناو پاکەتەوە و دواتر فرۆشران – دواتر کرام چێشتخانەیەکی تایبەت بە  خۆی کردەوە.
 
 سەرەڕای چێژە تایبەتەکەی کە هەیەتی و زۆربەی ئارەزومەندانی حەز بە کڕینی و تاقیکردنەوەی دەکەن، بەڵام ئەم خواردنە بێبەری نییە لە کۆمەڵێ زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ وەکو:-
 
1.   زیادبوونی کێش: بە هۆی بوونی ئەو کالۆرییە زۆرەی  کە تێیدایە، هەروەها خواردنی بە بەردەوامی بەبێ هاوسەنگکردنی خۆراکەکەت لەگەڵ خۆراکە تەندروستەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، توێژینەوەیەک لە گۆڤاری نیو ئینگلاند جۆرناڵ ئۆف مێدیسین راستەوخۆ خۆراکە کەمەکانی وەک چپس بەستراوەتەوە بە گۆڕینی کێشی زۆرەوە.
 
2 . بەرزی پەستانی خوێن: بەپێی ئامارەکانی کلینیکی مایۆ ئاماژە بەوەدەکەن کە چپس بە هۆی ئەو ڕێژە بەرزەی کە سۆدیۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پەستانی خوێن، ئەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کێشە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان زیاد دەکات، واتە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی سۆدیۆم کە لە هەر ژەمێکدا هەیە. بەپێی ئامارەکانی کلینیکی کلیڤلاند و قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد، ئەو خوێیەی لەم خواردنە کەمانەدا هەیە ئاستی سۆدیۆم بە شێوەیەکی بەرچاو ناسەقامگیری دەکات بە بەراورد بە ماددە خۆراکیەکانی دیکە، ئەمەش مەترسی نۆ تەندروسی مرۆڤ زیاددەکات.
 
3 .مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات: بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکی، ماددەیەکی کیمیایی بەناوی ئەکریلامید کە لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکاندا دەردەکەوێت، تایبەتمەندی شێرپەنجەیی هەیە و دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە جۆرەها شێرپەنجە، چپسەکانی پەتاتە ئاستێکی بەرزی ئەم ماددە کیمیاییەیان تێدایە و کاریگەرییەکی راستەوخۆ دەخەنە ڕوو کە زۆر کەس لە ڕێگەیەوە ئەکریلامید بەکاردەهێنن، بەمەش هەردوو دوکەڵی جگەرە و چپسەکانی پەتاتە ئەم ماددە شێرپەنجەیان تێدایە، ئەمەش مەترسی لەسەر تەندروستی زۆر خێرا و دیار دروست دەکات.
 
4 . ئەگەری تووشبوونت بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات: بەپێی زانیارییەکانی گریفین هێڵت، چپسەکان بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵی تێدایە، هەروەها بەپێی ئامارەکانی کلینیکی مایۆ، ئەو چەورییەی کە ئەو خۆراکانە بەجێی دەهێڵن کە بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵیان تێدایە دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانت کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک.
 
 
5 .خواردنی چپسی زۆر ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی زیاددەکات: کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی چپسەکانی پەتاتە تەنها کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی ناکەن، هەروەها کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیت دەخەیتە مەترسییەوە هەموو ئەمانەش بەهۆی زیادکردنی بڕێکی زۆر چەوری ترانسەوەیە.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی  2016  کە لە کتێبخانەی نیشتمانی پزیشکی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، زیادبوونی خواردنی چەورییە ترانسەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد