کوردستانی

هۆشداری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان... لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان... لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پالەپەستۆكانی دەریای ناوەڕاست و دەریاری سور و نیمچە دورگەی عەرەبی.

لە راگەیەندراوێكی كەشناسی هەرێمی كوردستان هاتووە "ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26ی ئادار، سەرەتای هاتنی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەدیار دەکەوێت ,باران بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری نمە بارانی هەیە".

ئاماژە بەوەشكراوە "سبەی هەینی لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە کاردەکاتە سەر تەواوی ناوچەکەمان باران بارین لە تەوای ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت، ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک وەک (دینارتە ئاکرێ سەرسەنگ ئامێدی کانی ماسی ) هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر وەک(رواندز سۆران چۆمان حاجی ئۆمەران سیدەکان بارزان مێرگەسوور )بارانیان زیاتر دەبێت".

باس لەوەشكراوە "رۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت جگە لە باران بارین ئەگەری هاتنی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە هەندێ ناوچە بە شێوەی تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە رۆژی یەک شەممە لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە رۆژی دووشەممە دووبارە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت و لە هەمان رۆژ باران بارین کۆتای دێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت".

هەروەها "لە ماوەی ئەم شەپۆڵە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری تەزرە بارینەی هەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان