کوردستانی

حكومەت لەسەر دابەشكردنی مووچە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت لەسەر دابەشكردنی مووچە هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دابەشكردنی مووچە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، حكومەت هەموو توانای خۆی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیاندا هەموو توانەکانی لە پێناو رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە خستۆتەگەڕ وهاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان ودابین کردنی گوزەرانی ژیانیان لە پێشینەی ئەرکەکەنیدایە".

باسی لەوەشكردووە "سەبارەت بە دابەشکردنی موچە، وەزارەتەکانی پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ موچەیان وەرگرتووە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابین کرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، راستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "سەرجەمی موچەی موچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە 894 ملیار دینار، لەو بڕە 453 ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی %51 کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستیەو ڕاگیرانی دەوامەوە لەبەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتوە، بۆ ئەو مەبەستە بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان