کوردستانی

وەزیری پەروەردە ئاماژە بە کورتکردنەوەی بابەتەکانی پۆلی 12 دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە ئاماژە بە کورتکردنەوەی بابەتەکانی پۆلی 12 دەكات

مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردە رایدەگەیەنێت، گفتوگۆدەكەن لەبارەی هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و کورتکردنەوەی  بابەتەکانی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، لە ئەنجومەنی  وەزارەت گفتوگۆ دەكەن لەسەر چەند پرسێک، لەوانە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن چونكە ئەگەر هەڵبژاردنی  پەرلەمانی  کوردستان لە مانگی حوزەیران ئەنجام بدرێت، هاوکات دەبێت لەگەڵ  دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی 12ی ئامادەیی.

وتیشی، بەهۆی درەنگ دەستپێكردنەوەی دەوامیش، پێدەچێت هەمواری پشوەکانی بەهار بکرێت و کورتی بکەنەوە، هەروەها گفتوگۆش دەكەین لەسەر کورتکردنەوەی  بابەتەکانی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی.

وەزیری پەروەردە، سوپاسی تایبەتی مامۆستایانی  سنوری پارێزگای سلێمانی كرد بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن و ئاماژەی بەوەكرد،رۆژی سێی حوزەیرانی ئەمساڵ، تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan