ئابووری
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پاره ده‌داته مامۆستایان و خوێندكاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
![وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پاره ده‌داته مامۆستایان و خوێندكاران](/uploads/article/thumbnail/36288/slider_PARA.jpg)
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلاتفۆرمى ئی كتێبخانه ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردن بۆ خزمه‌تى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و پاره ده‌داته خوێنه‌رانى كتێب.
له نوسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هاتووه "له رۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌وه مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران ده‌توانن له رێگه‌ى سیستمى ئی په‌روه‌رده به كۆدى مامۆستایان و قوتابیان سود له‌و پلاتفۆرمه وه‌ربگرن".
باس له‌وه‌شكراوه "وه‌زاره‌ت ساڵانه له‌سه‌ر سێ ئاست كار له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كه ده‌كات، ئه‌و مامۆستایه‌ى ساڵانه له رێگه‌ى ئه‌و پلاتفۆرمه‌وه زۆرترین كتێب و توێژینه‌وه‌ى خوێندووه‌ته‌وه به ریزبه‌ندى، جیا له رێز و سوپاس، پاداشتى پێنج ملیۆن دینارى پێده‌درێت، مامۆستاى ریزبه‌ندى دووه‌م چوار ملیۆن دینار و ریزبه‌ندى سێیه‌م سێ ملیۆن دینار".
هه‌روه‌ها "مامۆستاى هانده‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ى قوتابى و خوێندكار ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ى ئاستى یه‌كه‌م به‌سێ ریزبه‌ندى پاداشت ده‌كرێن به هه‌مان بڕى پاداشت".
ه،ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)