کوردستانی

داخستنی رێگایەک ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتی مرۆیی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داخستنی رێگایەک ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتی مرۆیی هەیە
مەودا میدیا-

قائیمقامی قەزای شەقڵاوە بەبڕیارێكی تایبەت ناحیەی بالیسانی سەر بەقەزاكەی دابڕی  و رێگاش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن( اسعاف) نادرێت تێپەڕببێت و رێگاکە داخراوە پزیشکێکی ئەو ناحییە دەڵێت "ئەگەر ئەم رێگایە نەكرێتەوە كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە".

فەرهاد شێخ وەسانی، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شێخ سلێمان لە ناحیەی بالیسان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بانگەوازێكی كردووە و دەڵێت "گرتنی رێگای زینەتیر بە كۆنكرێت كێشەی گەورەی بۆ دروست كردوون.

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەشكردووە "شەوی رابردوو سێ نەخۆش پێویستیان بەرەوانەكردن هەبووە بۆ هەولێر، بەڵام بەهۆی داخرانی رێگاكە نەتوانراوە بگەینرێنە هەولێر، هەروەهای قەزای رانیەش ئامادە نییە نەخۆشیان لێ وەربگرێت و دەڵێت، لەرووی ئیداری سەر بە قەزای شەقڵاوەن".

خەڵكی ناحیەی بالیسان چەندین جار گفتوگۆیان لەگەڵ جوان فەتحوڵا، قائیمقامی قەزای شەقڵاوە كردووە بۆئەوەی رێگا بە ئۆتۆمبێلی ئیسعاف بدرێت، بەڵام قائیمقامی قەزای شەقڵاوە وتویەتی، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ رێگاكە داخراوە".

لای خۆشیەوە دكتۆر سەعید توتمەیی، پزیشكی پسپۆڕ و مامۆستای زانكۆی هەولێری پزیشكی لەژێر ناوی هاوارێك لە خۆشناوەتی داوای لە لایەنە پەیوەندارەكان كردووە بە فریای هاوڵاتییانی ناحیەی بالیسانەوە بچن، هەروەها ئەو پزیشكە پسپۆڕە كە خەڵكی ناحیەی بالیسانە باسی لەوەشكردوە "ئەگەر ئەم رێگایە نەكرێتەوە كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە و دەرگا لەسەر زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی سنووری ناحیەكە داخراوە".

دكتۆر سەعید باسی لەوەشكردووە "لە دوو رۆژی رابردوو كە رێگاكە داخراوە، سێ نەخۆش پێویستیان بە چاودێری چڕ هەبووە و پێویست بووە بنێردرێنە هەولێر، بەڵام لە بازگەی زینەتیر كۆنكرێت دانراوە و رێگای بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش نەدراوە".

نەخۆشخانەی بالیسان زیاتر لە 20 پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە هەولێرەوە رۆژانە هاتووچۆ دەكەن و ئێستاش گرفت بۆ هاتوچۆیان دروست بووە و ناتوانن بچنە دەوامی ئاسایی خۆیان.

جێگای ئاماژەیە، ناحیەی بالیسان سەر بەقەزای شەقڵاوەیە، بەڵام بەهۆی شەڕی ناوخۆ كاروبارەكانی لە قەزای كۆیە جێبەجێدەكرا، دوای یەكگرتنەوەی ئیدارە خرایەوە سەر قەزای شەقڵاوە و لە ئێستاشدا شەقڵاوە دەرگای لەسەر داخستووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان