عیراقی
ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تـــــا 11ی نیسان درێژکردەوە ئەمەش وەک رێکارێکە بۆ رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تـــــا 11ی نیسان درێژکردەوە ئەمەش وەک رێکارێکە بۆ رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە راگەیەندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی رایگەیاند "بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تـــــا 2020/4/11".
هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندووە "بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".