کوردستانی

بۆ نه‌ورۆز هیچ چالاکییەک بەڕێوەناچێت و له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ش چالاكى ئه‌نجامده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ نه‌ورۆز هیچ چالاکییەک  بەڕێوەناچێت و له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ش چالاكى ئه‌نجامده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

گەشتوگوزارى سلێمانى ده‌ڵێت، سبه‌ینێ بۆ یادى نه‌ورۆز هیچ چالاکییەک لە سلێمانى بەڕێوەناچێت، لیژنەی ئامادەكاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ، ئاگری نەورۆز لەدوای بەربانگ لە شەقامی سالم دەكرێتەوە.

ئارام شوانى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى رایگەیاند، بۆ نەورۆزى ئەمساڵ ئامادەکارییان نەکردووە و هیچ چالاکییەکى فەرمى بەڕێوەناچێت و هەروەک رۆژانى ئاسایی دەبێت.

هۆكاره‌كه‌شى بۆ بێ پلانیی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى سلێمانى گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، لیژنەی ئامادەكاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئەمساڵ ئاگری نەورۆز لە دوای بەربانگ لە شەقامی سالم دەكرێتەوە و ئامادەكاریی تەواو بۆ ئاهەنگی نەورۆز و پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی كوردی كراوە .

هاوكات، جەزای ساز، سەرۆكی كۆمەڵەی میللی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئەمساڵ بڕیارماندا لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز لەدوای بەربانگ بكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە لەسەر شەقامەكە چەندین چالاكی وەك نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل كۆن و نمایشی كاری دەستی و نمایشی بوكەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت و چەندین كەپریش ئامادەكراون .

وتیشی، سبەینێ لەدوای سەعات  5:00 ی ئێوارە شەقامی سالم بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان