تەندروستی

تەندروستیی سلێمانی: لە یه‌ك مانگدا 943 منداڵ لەدایكبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی: لە یه‌ك مانگدا 943 منداڵ لەدایكبوون
مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئامارى مانگی (شوبات/2) لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، 943 منداڵ لەدایکبوون كه‌ 508 منداڵیان لە رەگەزی نێرن و 435 منداڵی تریشیان لە رەگەزی مێن، هه‌روه‌ها 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵیش تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی (شوبات/2) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، دوو هەزار و 499 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 504 نەخۆشیان داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، لە مانگی (شوبات/2) 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 508 منداڵیان لە رەگەزی نێر بوون و 435 منداڵیان لە رەگەزی مێ بوون، لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی تر لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

هه‌ر به‌پێى ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لەنە خۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، 195 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی سێیانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 648 سۆنەریش گیراوە.
 
پ ح ع

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان