عیراقی

یەکەم بەرپرسی حکومەت تووشی کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم بەرپرسی حکومەت تووشی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بەرپرسێکی پێشکەوتووی وەزارەتەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عیراق، بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە بەڵام تێكەڵی بەرپرسانی وەزارەتەكە و فەرمانبەران نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە "وەلید حلو، بریكاری پێشكەوتووی وەزارەت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و پشكنینەكانی پشتڕاستی كردۆتەوە، كە تووشی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا داخڵ كراوە.
Qaiwan
Qaiwan