کوردستانی

داهاتى یه‌ك هه‌فته‌ى پارێزگاى سلێمانى بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى یه‌ك هه‌فته‌ى پارێزگاى سلێمانى بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارى سایتى شه‌فافییه‌ت، داهاتى هه‌فته‌ى رابردووى پارێزگاى سلێماتى بڕی زیاتر له‌ 2 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 16-3-2024 تاوه‌كو 22-3-2024، بڕی 2 ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار و  317 دینار بووە، هه‌موو داهاتەكەش واتا  100% نەختینەیە و شێوەی چەك تەنها بڕی 5 ملیۆن و 75 هەزار و 750 دینارە و شێوەی مەقاصە تەنها بڕی 2 ملیۆن و 685 هەزار دینارە ،.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانه‌ .

سایتى شه‌فافییه‌ت، رۆژی 15-12-2022  لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرا و  بەپێی نوێترین ئاماری سایته‌كه‌ش، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد