کوردستانی

بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان چاوه‌ڕوانى هاتنى زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان چاوه‌ڕوانى هاتنى زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كرێت

مه‌ود میدیا-

به‌ وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گەشتو گوزاری دوکان ئه‌گه‌رچى له‌ نه‌ورۆزدا ژماره‌ى گه‌شیار كه‌مبوو، به‌ڵام پێشبینیی دەكه‌ن زیاتر لە 100هەزار گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان روو لە سه‌یرانگاى دوکان بکەن.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان رایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران کەمبوو له‌ نه‌ورۆزدا ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نەورۆز کەوتووەتە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە.

وتیشى، پێشبینیی دەکەین بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە سەیرانگای دوکان بکەن.

روونیشیكرده‌وه‌، ئەگەر موچە لەم مانگەدا دابەشبکرێت و دۆخی ئابووری هاوڵاتییان باش ببێت ، چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار دەکەن لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان