کوردستانی
بارانبارین بهردهوام دهبێت و تهواوى ناوچهكان دهگرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسی هەرێم رایدهگهیهنێت، ئهمڕۆ بەهۆی کاریگەری بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکەمان هەیە تەواوى ئاسمانى هەرێم هەورى باراناوى دەبێت و سبهینێ شهممهش ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورى تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مناوەند دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم روونیكردووهتهوه، بەهۆی کاریگەری بەردەوامی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەکەمان هەیە تەواوی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان , سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێدەکات و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی تر .
راشیگهیاند، لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بەشێوەی تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت .
له بارهى سبهینێشهوه، کەشناسی هەرێم بڵاوى كردووهتهوه، سبەینێ شەممە، ناجێگیری کەش و هەوا لەسەر ناوچەکەمان بە رێژەیەکی کەمتر بەردەوامی دەبێت , ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مناوەند دەبارێت بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی تر , لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینیی هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت .
ئەوەشی خستووهتهڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 2 تـــا 4 پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینییکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19
سلێمانی : 18
دهۆک : 17
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 22
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 24
پ ح ع