کوردستانی
گهنجێك به فێڵى بردنه دهوهرى وڵات 40 ههزار دۆلار له خێزانێك دهسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى دهستگیر كردنى تۆمهتبارێك رادهگهیهنێت، كه بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی وەرگرتووە و پێی وتوە خۆت و خێزانەکەت دەبهمه دەرەوەی وڵات، دواتر به پارهكه ئۆتۆمبێل و دهمانچهى كڕیوه.
ئهمڕۆ ههینى 22ى ئازارى 2024، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاندووه، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لەهاوڵاتییەک سەندبوو.
راشیگهیاندووه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە تۆمەتبارێک فێڵی لێکردووە و بەپاساوی ئەوەی خۆی و خێزانەکەی دەبات بۆ دەرەوەی وڵات بڕی 40 هەزار دۆلاری لێ وەرگرتووە و دواتر تۆمەتبار خۆی ونکردووە.
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشی خستووهتهڕوو، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار توانییان شوێنی تۆمەتبار بدۆزنەوە و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین لەقەزای رانیە دەستگیریانکرد.
ئاشكراشیكردووه، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدانا کە بەو پارەیەی لەسکاڵاکاری سەندووە، ئوتۆمبێلێک و دەمانچەیەکی کڕیوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئوتۆمبێل و دەمانچەکە و بڕی ماوی پارەکە.
پ ح ع