عیراقی

یەكەم ژنە پزیشك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم ژنە پزیشك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاوكراونەتەوە، ژنە پزیشكێكی عیراق كە دانیشتوی وڵاتی نەرویجە بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن ئەو ژنە تەمەنی 35 ساڵە و لە دوو رۆژی رابردوو لە وڵاتی نەرویج بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

باس لەوە دەكرێت ئەو ژنە پزیشكە پێشتر توشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئامارەكان تائێستا 19 كەس لە وڵاتی نەرویج بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و سەرو دوو هەزار كەسیش توشی نەخۆشیەكە بوون.

Qaiwan
Qaiwan