کوردستانی

ئه‌م دوو رۆژه‌ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م دوو رۆژه‌ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت به ‌شێوه‌ی نمه‌ باران ، و ئه‌گه‌ری بارینى به‌فرێكی كه‌میش هه‌یه له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌‌كان.

ئه‌مڕۆ 23ى ئازارى 2024، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی  رایگه‌یاندووه‌‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران، هه‌ندێكجار  مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌یه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی بارانی پچر پچر، له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا رێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ندێك ناوچه‌ له‌ باشووری پارێزگای سلێمانی.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی: 

هه‌ولێر : 17 
سلێمانی : 15
دهۆك : 16
كه‌ركوك : 18
هه‌ڵه‌بجه‌ : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمه‌ران : 6
گه‌رمیان : 22

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان