کوردستانی
شارەوانیی دهۆك هاوڵاتییان له مه‌ترسيى ئاگادار ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارەوانیی دهۆك، به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى زۆرى بارانه‌وه، هاوڵاتییان له مه‌ترسى ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆك لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، بەهۆی بارانبارین، ئاو لە شاخی قەشەفرێ بەرەو سەنتەری سێمێل هاتووە، بە تایبەت لە نزیک کۆلیژی چاندن، زانکۆی ئەمریکی، خان بازاڕ و تاوەکو گەڕەکی بێدارا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، هۆشداری دەدات کە هاوڵاتییان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە سێمێل و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنى خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان له رووبەڕووبوونه‌وه‌یان له هه‌ر مەترسییەک.
پ ح ع