کوردستانی
ئه‌مشه‌و یادى ساتى زه‌وییه و رووناكییه‌كان ده‌كوژێنرێنه‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمشەو "ساتی زەویی"یە، لە زۆربەی وڵاتانى جیهاندا بۆ ماوەی یه‌ك کاتژمێر رووناکییەکان دەکوژێنرێتەوە، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێره كاره‌باى به‌رده‌وام نادرێت به هاوڵاتییان، هیچ چالاكییه‌كیان بۆ ئه‌م یاده نییه.
مسته‌فا جمعه فازڵ، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، یادى ساتى زه‌ویى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه 24 كاتژمێرى كاره‌بایان هه‌یه و ده‌توانن له‌م كاته‌دا بۆ كاتژمێرێك كاره‌با بكوژێننه‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌مه و هاوڵاتیی نیوه‌ى رۆژه‌كه‌ى كاره‌باى نییه .
وتیشى، ئێمه وه‌ك فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى هیچ چالاكییه‌كمان نیه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كاتێكدا خه‌ڵك كاره‌باى نییه من بڵێم كاره‌باكه‌ت بكوژێنه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى بودجه و قه‌یرانى دارایی‌ش واى كردووه ئه‌م ساڵانه‌ى دواتر نه‌توانین چالاكى ئه‌نجامبه‌ده‌ین.
له لایه‌كى تره‌وه، دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وە، بە مەبەستی هوشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگا ئەمشەو كه "ساتی زەویی"یە، پێویستە هەر کەس و لایەنێک بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە 8:30 بۆ 9:30 خولەک بەشداری بکات، و به‌رهه‌مهێنانی وزه و پاراستنی و باش به‌كارهێنانی پارێزه‌ری گشت تواناكانمانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، لەلایەن رێکخراوی (سندوقی جیهانیی بۆ سروشت)ی ئوستراڵی له ساڵی 2007، نه‌ریتى ئه‌وه هاته‌كایه‌وه کە کۆتا شەممەی مانگی ئازاری هەموو ساڵێک لە کاتژمێر 8:30 بۆ کاتژمێر 9:30 خولەک رووناکییەکان دەکوژێنرێنەوە.
پ ح ع