کوردستانی
ئهو بارانهى باریووه بڕهكهى زیاتر له چوار تریلیۆن لیتر بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مامۆستایهكى زانكۆ باس لهوه دهكات، ئهو بارانهى له ماوهى چهند رۆژى رابردوو باریووه له ههرێمى كوردستان بڕهكهى زیاتر له چوار تریلیۆن لیتر بووه و ههر هاوڵاتییهكى ههرێم زیاتر له 660 ههزار لیتر ئاوى بهردهكهوێت.
بڕی ئەو بارانەی كە لەم شەپۆلەدا لە هەرێمی كوردستان باریووە، چەندبووە بە (مەتر سێجا و بە لیتر)؟
ئوسامە ئەشرەف- مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە
هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان چەند مەتر سێجا و چەند لیتر ئاوی بەردەكەوێت؟
ئایا شەپۆلی بارانی دیكە بەڕێوەیە؟ ئایا بەفر لەكوێ دەبارێت؟
مەترێك سێجا ئاو یەكسانە بە هەزار لیتر ئاو.
تەواوی ئەو بارانەی كە لە هەرێمی كوردستان (تەنها پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و هەر چوار ئیدارەكە) بریتی بووە لە:
1- بە مەتر سێجا بریتی بووە لە (4,494,510,000 چوار ملیار و چوارسەد و نەوەد و چوار ملیۆن و پێنج سەد و دە هەزار مەتر سێجا ئاو).
2- بە لیتر بریتی بووە لە : (4,494,510,000,000 چوار تریلیۆن و چوارسەد و نەوەد و چوار ملیار و پێنج سەد و دە ملیۆن لیتر) ئاو.
ژمارەی دانیشتوانی هەرێم (نزیكەی 6800000 شەش ملیۆن و هەست سەد هەزار كەسە)، هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان (661 مەتر سێجا ئاو) و (661000 لیتر ئاو)ی بەر دەكەوێت.
ڕاستە هەڵمژینی لەلایەن ڕووی زەوی و لەبەرڕۆشتنیش هەیە، بەڵام زیاتر لە (هەڵمژین و لەبەر ڕۆشتنەكە) ئاو لە ناوچە شاخاوییەكانی تۆرۆس و زاگرۆسەوە دێتە ناو هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو ناوچانە دابارینییان زۆره و لێژن و بەشێكی زۆری ئاوەكەیان بە ئاڕاستەی هەرێمی كوردستانە.
سەبارەت بە شەپۆلی بارانی دیكە:
باران ناوبەناو بەردەوام دەبێت لە هەرێمی كوردستان بەڵام زیاتر بەشەكانی باكور و ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە، لە فیشخاپور و زاخۆ بڕی بارانەكە زۆره، ئەگەر مەترسی هەیە بۆ لافاوی بچوك چونكە زەوییەكە تێرئاوە و توانای هەڵمژینی نییە و ئەو بارانەی دەبارێت ڕێڕەو وەردەگرێت.
ئێوارەی یەك شەمە شەپۆلە چڕدەبێتەوە لەسەر قەڵادزێ و سلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و گەرمیان (باشوری گەرمیان بڕی بارانەی زۆرە و ئەگەر هەیە سەروی 70 ملم بێت).
سەبارەت بە بەفربارین:
لە ڕۆژی یەك شەمە و دووشەممە لە باكوری دهۆك و ڕۆژهەڵاتی هەریەك لە سۆران و چۆمان و بەرزاییەكانی ماوەت ئەگەری بەفربارین هەیە.
ع،ه